Finland

بوارێکی پاک نەکراوە و بێ سەرەوبەرە

لە فینلاندا بیانیان کاری پاککردنەوەی قوتابخانە، باخچەی ساوایان، فرۆشگاکان و خواردنگەکان دەکەن. هەندێک کۆمپانیا پاکەوانەکان دەچەوسێننەوە بەبێ هیچ لێکەوتەیەک . ئیستغلالکردن دیاردەیێکی بەربڵاوە ، لە خراپترین حاڵەتدا پاکەوانەکان مووچەکانیان پێ نادرێت و هەروەها لە شوێنی کارەکانیان دەخەون.

لە هاوینی ٢٠١٧دا ئیبراهیم، کابوس و خەوی ناخۆشی لە پەیوەند بە کارەکەیەوە دەبینی، کە تیایاندا کابوسێکی ڕەش خەریک بوو دەیخنکاند.

ئیبراهیم دوو ساڵ بەر لەوە لە عێراقەوە وەک پەناخوازێک گەشتبووە فینلاند و ترسی هەبوو، کە وەدەربنرێت. ئەو دەیزانی، کە ئەم کارە تازەیەی لە بواری پاکردنەوە دەرفەتی مانەوەی لە فینلاند پێ دەدات.

لە بەهاردا شتەکان باشتر بوون، بەڵام لە هاویندا هەموو بابەتی ناو کارەکان گۆڕان. خاوەنکار بە پاکەوانەکانی گوت، گەر ئەوان بە گورجوگٶلی و بێ دەنگی کارەکانیان بکەن، ئەو مۆڵەتی مانەوەیان بۆ وەردەگرێت، لەسەر بنەمای کارکردن.

لەو کاتەوە ئیبراهیم دەبوو لە هەفتەیەکدا حەوت ڕۆژ کار بکات. ئەو قوتابخانەکان و باخچەی ساوایانی لە ئێسپۆ خاوێن دەکردەوە، کە لە هاویناندا پاککردنەوەی بنەڕەتیان بۆ دەکرێت. سەرەتا کەلوپەلەکان دەبرێنە دەرەوە و پاشان بان و دیوار و زەوی ژوورەکان دەشۆردرێن و خاوێن دەکرێنەوە. دواتر زەوی ژوورەکان مۆم دەکرێن و کەلوپەلەکان دەبنرێنەوە ژوورەکان.

ئەگەر خاوەنکار مۆڵەتی پشووی بدایە، ئیبراهیم و پاکەوانەکانی تریش هەر لە شوێنی کارەکەیان دەخەوتن.

Ibrahem.

کاری پاککردنەوە لە فینلاند بوارێکی کێویانەیە

قوتابخانەکان، باخچەی ساوایان، شوێنی ئارەزوو و خولیاکان، خواردنگاکان و فرۆشگاکان کەسانی بیانی پاکیان دەکەنەوە، کە زۆربەیان ئیستغلال دەکرێن و بوونەتە قوربانی دەستی خانوەن کار. بە پێی بەدواداچوونەکانی ڕٶژنامەی هێلسینگین سانۆمات، ئیستیغلال کردن و بەکارهێنانی کرێکار لە بەرژەوەندی خاوەنکار بووەتە دیاردەیەکی بەروبڵا و سیستەماتیک. شێوازی بەڕێوەبردنی بازرگانی زۆرێک لە کۆمپانیاکانی پاککردنەوە لەسەر ئیستیغلالکردنی مرۆڤەکان بنیاتنراون.

ئیستیغلال کردن ڕووبەرێکی بەرفراوانی هەیە. لە خراپترین حالەتدا بارودۆخەکە نامرۆیین و بازرگانیکردن بە مرۆڤمان بیر دەخاتەوە. لە بازرگکانی کردن بە مرۆڤدا، بازرگانەکە سوود وەردەگریت لە دۆخی نالەباری کەسی قوربانی و دەیخاتە ژێر فەرمانی دەسەلاتییەوە.

هێلسینگین سانۆمات بەدواداچوونی بۆ بابەتێک کردووە، کە تێیدا ئیستیغلالکردن بۆ چەندین مانگ ڕوویداوە. بۆ ئەم بابەتە سی پاکەوان و هەروەها کەسانی پسپۆڕ دواندراون. زانیارییەکان پشت بەستوون بە نووسراوە فەرمییەکان و بەڵگەی تر.

بەدەر لەمانە، هاوکات کۆمپانیای تر زۆرن کە هەلپەرستن و ئیستیغلالی کرێکارانیان دەکەن. هەڵبەت کۆمپانیاش هەن، کە ڕاست و دروستی کار دەکەن. بۆ ئەم بابەتەی پاکەوانەکانی دوێندراو، گوتویانە کە ڕێز لە مافەکانیان دەگیرێت، بۆ نمونە لە کۆمپنایاکانی وەک:

Coori, RTK, Lassila & Tikkanoja, ISS palvelut,Siskon Siivouksessa، Leo Clean.

پاککەوانەکان لەم کۆمپانایانەدا کاریان دەستکەوت، پاش ئەوەی لەو کۆمپانیایانەی ڕۆشتوون، کە تیایاندا دەچەوسێندرانەوە و ئیستیغلال دەکران.

Easton K-Citymarket.

سەعید کە خەڵکی مەغریبە، داواکارییەکی زۆر دەگمەنی بیردێتەوە.

ئەو بە هۆی ناوسیاوێکیەوە کاری پاککردنەوەی دەست دکەوت لە کۆمپانیایەکی بچووکدا، لە خزمەتگوزاری س م س. ئەو قوتابخانە و باخچەی ساوایانی پاک دەکردەوە لە ئێسپۆ و تامپێڕێ و کێراڤا و هێلسینکی.

ئیبراهیم البەیاجی عێراقی و میرا هێنریکسۆنی فینلاندی کۆمپانیاکە بەڕێوە دەبەن. ئەلبەیاج ناسراوە بە هونەرمەند ئیبۆ ستینگ و هەروەها کاری دی جی دەکات.

هەر لە سەرەتاوە ئەلەبیاج داوا لە سەعید دەکات، کە پەڕاوی گفتوگۆی داواکاری پەنابەرییەکەی بۆ بهێنێت. لە گفتوگۆکەدا زۆر بابەتی هەستیاری تێدایە، لەوانە پاشخانی داواکار، باری خێزانی و بابەتی تایبەتی کەسی، وەک ڕێچکەی سێکسی. هەروەها لە پەڕاوەکەدا ئاستی خوێندن و زمانزانی داواکار دەردەکەوێت.

هەروەها چوار پاکەوانی تری خزمەتگوزاری ئەس ئەم سێ گوتیان، کە ئەلبەیاج داوای لێکردوون پەڕاوی گفتوگۆی داوکاری پەنابەریەکنیانی پێ بدەن. محمد و ڕەشید و مەحمود و ئیبراهیم ئامادەن بە ناو و وێنەی خۆیانەوە بۆ ئەم بابەتە بدوێن و دەڵێن کە چیتر لە خاوەنکارەکەیان ناترسن.

ئەم پیاوانە لە ساڵی ٢٠١٥ و دواتر هاتوونەتە فینلاند. ساڵی ٢٠١٥ پتر لە ٢٠هەزار پەناخواز، کە زۆربەیان لە عێراقەوە هاتبوون، گەشتنە فینلاند.

Kilonpuisto.

ئەلەبەیاجی و هێنریکسۆن گومانلێکراون لە لایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مرۆڤ و کاری یەجگار سەخت و هەڵاواردن. گومان دەکریت کە قوربانیان دە کەسێک بن. هەروەها پۆلیس گومان لەم دوو کەسە دەکات بە تۆمەتی گەندەڵی ژمێریاری و ناپاکی و فڕوفێڵ و قەرزوقۆڵ و ڕاستگۆنەبوونیان.

میرا هێنریکسۆن پەیامێکی بۆ هێلسینگین سانۆمات ناردووە و تێیدا دەڵێت "وەک کرێکارێک ناتوانێت هیچ لێدوانێک بدات لە پەیوەند بە کاروباری ئەس ئەم سێوە، هەروەها لێکۆڵینەوەکان ماوێتی." ئەلەبایجیش وەڵامی چەندین هەوڵی پەیوەندیەکانی ئێمەی نەدایەوە.

لەم بەدواداچوونەی هێلسینگین سانۆماتدا بابەتێک دێتە ئاراوە، کە ئەو کۆمپانیایانەی پاککەوانەکان ئیستیغلال دەکەن، توانیویانە گرێبەستی کار ئەنجام بدەن لەگەڵ کۆمپانیای تر و شارەوانییەکاندا. بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە کارەکانیان بەردەوام بوون و بە بێ هیچ لێکەوتەیەک.

لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین قوربانی بواری پاککردنەوە ڕوویان لە ڕێکخراوی ئێشکگری (ڕیکو) قوربانیانی کار کردووە. لە ئێستادا قوربانییەکاندا ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە لایەن نزیکەی بیست کۆمپانیای پاککردنەوە ئیستیغلال کراون.

Said.

بە پیی پیا مارتیلا، ڕێکخەر و پسپۆڕی شارەزا ، زۆرینەی ئەوانەی لە بواری پاککردنەوە ئیستیغلال کراون، کەسانی پەناخوازن. ئەوان دوابەدوای ماوەی دیاریکراوی دابڕاندن، مافی کارکردنیان هەیە.

هەر بە پێی مارتیلا مۆڵەتی مانەوە وەک کارتێک بە دەست خاوەنکارەکانەوە بەکاردەهێندرێت، بەرانبەر ئەو کەسانەی مەترسی دەرکردنیان لەم وڵاتەدا هەیە و ناچاریان دەکەن هەندێ جار لە بارودۆخی زۆر خراپیشدا کار بکەن.

"ئەمەش هەروەها هۆکارێکی گەورەیە، کە بۆچی زۆربەی ئەو قوربانیانەی بۆ ئێمە دەدوێتن، دەترسن واز لە کارەکانیان بهێنن. ئەوان هێشتا هیوایەکی بچووکیان ماوە، کە گەر ئەوان هەرچٶنێک بێت بۆ ماوەیەکی تر مەینەتی بچێژن، ڕەنگە بتوانن مۆڵەتی مانەوە وەرگرتن." مارتیلا وادەلێت.

"بە پێی وتەی کاردارەکان، خاوەنکارەکان بابەتی مۆڵەتی مانەوە بەکاردەهێنن بۆ توندکردنی دۆخەکە و بەدەستهێنانی ئەو مافە. پەیامەکە بەم جۆرەیە: گەر بێت و ناڕازی بیت لە دۆخی کارەکەت، ئەو هیوایەت دەبڕم، کە بتوانن لە فینلاند بمێننەوە."

Jupperi.

لە ئێستادا ژمارەی کاردارانی ڕیکو تێکڕا پتر لە سەرو دووسەد کەسەوەیە. ئەوان لە فینلاند بوونەتە قوربانی ئیستیغلال کردنی هێزی کار. زۆرینەیان لە بوارەکانی پاککردنەوە، خواردنگە و ماڵدارین.

مارتیلا پێی وایە بۆ نمونە هێنانە پێشەوەی بابەتی خواردنگە نیپالییەکان لە هەواڵەکاندا وەک نمونەیەک کارێکی زۆر باش بوو، بەڵام ڕەنگە لای کەسانێک تێڕوانینێکی وەها دروست بێت، کە ئەم ئیستغلال کردنی هێزی کارە بە تەنها لە چوارچیوەی ئەواندا سنووردار بێت.

"پێناچێت خەڵکی هیچ تێڕوانینێکیان هەبێت کە کێشەی ئیستیغلال کردنی هێزی کار چەندە بە چ شێوەیەکی فراوان بەربڵاوە. هەر بۆیە ڕەنگە بیر لەوە نەکرێتەوە، کە ڕەنگە کەسی قوربانی شوێنی کارەکەی خۆی پاک بکاتەوە، یاخود لە هەمان ئەو کۆمپانیایەدا کار بکات، کە هەمیشە هەرزانترین نرخ بۆ کارەکەی پێشەکش دەکات."

نزیکەی ٦٠ کارداری ڕێکخراوەکە سەر بە بواری پاککردنەوەن. بە هەر حاڵ زۆربەی زۆری حاڵەتەکان بە شاراوەیی دەمێننەوە.

"زۆرجار کاردارەکە دەڵیت، کە لە هەمان کۆمپانیادا کەسانی تر هەن کە لە هەمان بارودۆخدان، بەڵام ئەوان ناوێرن قسە بکەن."

لەوانەیش کە داوای بە هاناچوونیان کردووە، دەوێرن لێدوان بدەنە لایەنە فەرمییەکان.

Mohammed.

"ئیستغلال کردن هێندە گشتی و باوە، کە کاردارەکان تێڕوانینێکیان لا دروست بووە، کە لە فینلاندا بەم شێوەیەیە: کە فینلاندییەکان لە باشترین پلەدان، دووەم باشترین پلە ئەوانەن کە مافی مانەوەیان هەیە. ئەوانەیشی مافی مانەوەیان نییە، هیچ جۆرە مافێکیان نییە." مارتیلا وا دەڵێت.

"کاردارەکان دەڵێن خاوەنکار زۆر جار ڕاستەوخۆ گوتویێتی، کە ئەمەیان مووچەکەی کەمترە، لەبەر ئەوەی هێشتا مۆڵەتی مانەوەی نییە."

هەر لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکاندا، ئەلبەیاجی بە ڕوونی بە پاکەوانەکانی نیشاندا، کە چەندە کەسێکی خاوەن دەسەڵاتە. هەر یەک لە پاکەوانەکان ئەمەیان دووپات کردەوە.

ئەلبەیاجی پێی گوتبوون، کە ئەو پەیوەندییەکی توند و تۆڵی هەیە بە فەرمانگەکانی کۆچ و کۆچبەران و پۆلیسەوە هەروەها بە سیاسەتمەدارانیشەوە. ئەگەر پاکەوانەکان گوێڕایەڵی ئەو بکەن، ئەوا مۆڵەتی مانەوەیان بۆ وەردەگرێت. بەپێچەوانەشەوە، ئەوا لەم وڵاتە وەدەریان دەنێت. قسەکرن لای پۆلیس بێ سوود دەبێت، چونکە لاینە فەرمییەکان لە پاڵ ئەوادان. پاسپۆرتەکانی لە هەندێک لە پاکەوانەکان سەندبوو.

بە وتەی پاکەوانەکان بە دەگمەن مووچەیان وەردەگرت و ئەویش تەنها هی چەند کاتژمێڕیک. بە گشتی قەرەبووەکان لە بەرانبەر ئەو کارەی کراوە، وەک نەبوو وابووە، چونکە کارەکان شەوانەڕۆژی بووە.

هاوینان زۆر دژوارتر بوو. زۆرێک لە پاکەوانەکان دەیانگوت، کە لە یادیانە چەندە برسی بوون.

Satama.

دوو ساڵ بەر لە ئیستا لە قوتابخانەیەکی ئێسپۆ پاکەوانەکان پاککردنەوەی بنەڕەتیان بۆ قوتابخانەیەک دەکرد بۆ سێ ڕۆژی بەردەوام بێ خەوتن. لە کاتی پاککردنەوەدا پاسەوان بە بوونی ئەوانی زانی، چونکە قەدەغەبوو شەوان کەس لە قوتابخانە بێت. هەروەها پۆلیسیش بەسەرڕاگەیشت.

پاکەوانەکان نەیانوێرا قسە بۆ لایەنە فەرمییەکان بکەن.

ترسان لە وەردەرنان لەم وڵاتە تەنها هۆکار و کۆسپ نییە لە داوای بە هاناوەچوونەوە.

زۆرێک لە قوربانیانی ئیستیغلال کراو نازانن ڕوو لە کێ بکەن. بە گشتی پاکەوانەکان هیچ زانیارییەکیان نییە لەسەر سەندیکا پیشەییەکان، ئەگەر تەنانەت هەشیان بێت، خاوەنکار توانیوێتی پەیوەستبوونیان لێ قەدەغەبکات.

پاکەوانەکان هەروەها ترسیان لە تۆڵە لێکردنەوە هەیە. ئەوان دەڵێن، کە ئەلبەیاجی هەمیشە زۆر تووڕە بووە و هەڕەشی لێیان کردووە. ئەو ئاماژەی بەو زانیاریانە دەدا، کە لە پەڕاوی گفتوگۆی داواکاری مافی پەنابریدا دەستی کەوتبوون.

دواجار ساڵی ٢٠١٨ سەعید ڕووی کردە بنکەی پۆلیس و سکڵای تۆمار کرد. ئەو بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بارودۆخێکی زۆر دژوار و نالەباردا کاری کردبوو. پۆلیس دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە، کە هێشتا بەشێکی بەردەوامن.

پاکەوانەکان گوتیان، کە دوابەدوای سکاڵاکە ئەلبەیاجی دەستی کرد بە ترساندن بۆ ئەوەی بێ دەنگ بن. وردە وردە پاکەوانەکان هەرچۆنێک بێت وێرایان قسە بۆ لایەنە فەرمییەکان بکەن. ئەوان دیداری کارمەندی ڕیکویان کردبوو، کە دڵنیایی پێ دابوون، کە پێێویست ناکات لە فینلاند لە خاوەنکار بترسن و مافیشیان هەیە یارمەتی لایەنە فەرمیەکان بە دەست بهێنن. بە پێی پاکەوانەکان ئەگەر یارمەتی ڕێکخراوەکە نەبووایە، ئەوان هێشتا لە ئەس ئەم سێ کاریان دەکرد.

خزمەتگوزاری ئەس ئەم سێ تەنها کۆمپانیا نییە، کە توانیوێتی بۆ ماوەیەکی دورودرێژ بەردەوام بێت لە چەوساندنەوەی پاکەوانەکان. لە گێڕانەوەی چاوپێکەوتواندا دەردەکەوێت، کە نزیکەی بیست کۆمپانیا هەن، کە ڕەفتاری کارکردنیان زۆر هاوشێوە و لێکچووی یەکن.

خزمەتگوزاری هێککۆنێن کاری پاککردنەوەی ئەنجامداوە بۆ نمونە لە کۆمەڵە فرۆشگاکانی کۆ لە پایتەخت و دەوروبەری. بەڕیوەبەرانی ئەم کۆمپانیایانە کەسێکی فینلاندی بە ناوی ئاننا هۆککینێ و پیاوێکی بیانی، کە پاکەوانەکان بە "میدۆ" دەیناسن.

Mahmoud.

چوار پاکەوان گوتیان، کە ڕۆژانە نزیکەی ٨ بۆ ٩ کاتژمێر کاریان کردووە، بەڵام تەنها مووچەی سێ بۆ پێنج کاتژمێریان پێدراوە. مۆڵەتی نەخۆشی نەدراوە پێیان. پاکەوانەکان گوتیان کە، میدۆ هاواری کردووە بەسەریاندا و جنێوی پێداون. ئەمە بە تۆماری دەنگی لای هێلسینگین سانۆماتە. بە بەردەوامی پاکەوان لە کۆمپانیاکە دەردەچوو، بەڵام هەمیشە جێگرەوەی نوێ دەهاتە شوێنیان.

هۆککینێن و میدیۆ حاشایان کرد لەوەی کاری ئیستغلال کردنیان کردبێت.

هەروەها کۆمپانیایەکی تری پاککردنەوە لە پایتەخت و دەوروبەری بە شێوەیەکی سیستەماتیک ئیستیغلالی پاکەوانەکان دەکات. مەبەست لە هێشووەیەکە، کە لانی کەم ئەم کۆمپانیایانە لە خۆ دەگرێت: دیسنۆمیا، دی ئێس ئێن، کاشماتیک، گروپکانی ستافیگ، ستارستاف، سانیتێکس و خزمەتگوزارییەکانی جی ئێم تی. هەندێک لە کۆمپانیاکان مایەپووچن. مووچەی پاکەوانەکان هەر جارەو لە شوێنێکەوە دراوە، تەنانەت هەندێکیان وەک "خاوەن کۆمپانیا" دانرابوون.

پاکەوانەکانی کۆمپانیای هێشو کاری پاککردنەوەیان ئەنجام داوە لە گروپی فرۆشگاکانی کۆ لە پایتەخت و دەوروبەری . لەگەڵ باخچەی ساوایانیان لە ئێسپۆ.

پیاوێکی کورد لە پشت هەڵسوڕانی ئەم کارانەیە، کە بە نیکلاوس ساوڤۆڵا دەناسرێت. کۆمەڵە کۆمپانیاکانی ساوڤۆڵا سەرچاوەیان لە ئیستۆنیاوەیە و لە هەڵسوڕانەکاندا کاتارینا ساوڤۆڵا، خێزانی نیوکلاش بەشدارە.

Soukka.

چوار لەوانەی لە کۆمپانیاکاندا کاری پاککردنەوەیان کردووە، باس لە دانی یەکجار کەمی مووچە دەکەن. بە ووتەی پاکەوانەکان تەنها مووچەی چەند کاتژمێرێکی کەم لە و کاتژمێرانەی کە کاریان کردوە پێ دراوە . هێلسینگین سانۆمات گوێبیستی لە تۆمارکراوێکی دەنگی بوو، کە پاکەوانێک بە زەلیلی داوای مووچەکەی دەکات. پشو نەبو، بە نەخۆشیش دەبوو کار بکەن، ئەگەر نا، نیکلاوس ساوڤۆڵا هەڕەشەی پێبژاردنی لە پاکەوانەکان دەکرد.

یەکێک لە پاکەوانەکان سکاڵای لای پۆلیس تۆمار کرد. لە ڕوانگەی پۆلیسەوە بابەتەکە لە چوارچیوەی تاواندا نییە و تەنها ناکۆکییە لەسەر مووچە، بۆیە لەسەر ئەم بابەتە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی ئەنجام نەدرا. ئەمە دیاردەیەکی باوە.

کاتارینا ساوڤۆڵا و نیکلاوس ساوڤۆڵا دەڵێن، کە بارودۆخی کارکردن لە کۆمپانیاکەیاندا بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی کارە. نیکلاوس ساوڤۆڵا دەڵێت، کە ئەو "ڕاهێنانی سەلامەتی کاری بە پاکەوانەکان کردووە"، بەڵام هیچ جۆرە بەرکەوتەیەکی لەگەڵ کاری پاککردنەوەدا نەبووە.

دی ئێکس بی سێرڤیس پەناخوازانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، کاتێکیش ئەوان داوای مووچەیان کردووە لە پاش چەند هەفتە یان تەنانەت دوو مانگیش، کۆمپانیاکە گوتێتی کە پاکەوانەکە هیچ کات لە کۆمپانیاکە کاری نەکردووە. ئەوی دەرکردووە و کەسی تری هێناوەتە جێگەی. بەڕێوەبەری کۆماپانیاکە عەبدون ستار دەڵێت، کە مووچە بە هەموو کرێکاران دراوە.

کۆمپانیای پاککەرەوەی بیناکان دی ئێم ئێکس پاکەوان لە کۆمپانیایەکی ئیستۆنی قەرز دەکات. پاکەوانێکی جەزائیری دەڵێت، کاتێک داوای کاری لە دی ئێم ئێکس کرد، هانیان دا، کە پەیوەندی بکات بە کۆمپانیەیکی ئیستۆنی بە ناوی سیپێی. بەڕێوەبەری کۆماپنیا ئیستنۆییەکە سیرێ کەنۆلا و بەڕێوەبەری دی ئێم ئێکسیش بەدر سلێمان بوو.

پیاوە جەزائیریەکە دەڵێت، کە پاکەوانەکانی دی ئێم ئێکس ڕٶژانە ١٠-١٢کاتژمێر کاری ئۆتۆمبێل شۆرین و پاککردنەوەی بیناکانیان کردووە. بەڵام تەنها مووچەی پێنج بۆ شەش کاتژمێریان پێدراوە. کاتێک کەسەکە گازندەی کەمی مووچەکەی کرد، لەسەر کارەکەی دەرکرا.

وێرای چەندین هەوڵی هێلسینگین سانۆمات، سەرکەوتوو نەبوو هیچ نوێنەرێکیب سیپێ یان دی ئێم ئێکسی دەست نەکەوت.

هەروەها لە یاداشتی پێداچوونەوەی فەرمانگەی کارگێڕی ناوچەیی چەند کۆمپانیایەک دێنە ئاراوە، کە یاسا و گرێبەستی مەرجەکانی کارکردنیان شکاندووە. بۆ نمونە کۆمپانیایەک بە ناوی کۆنسانیا چەندین کێشەی تێدا دۆزرایەوە لە دانی مووچەوە بۆ چارەسەری تەندروستی و هەڵاواردن.

بەگشتی بۆ فەرمانگەی پارێزگاری کار سەختە هەست بە ئیستیغلال کردن بکات. پاکەوانەکان ناوێرن قسە بکەن و ڕەنگە بەشێک لە بەڵگەنامەکان دروست بن. لەو کاتانەشدا کە هەست بە ئیستیغلال کردنەکە دەکرێت، دەرفەتی هاتنە ناوەوەی پارێزگاری کار لاوازە، بە پێی کاتیا-پیا ینو، پشکنەری فەرمانگەی کارێگێری ناوچەیی.

Tapiola.

پیا مارتیلا، پسپۆڕی تایبەت لە ڕیکو دەڵێت، کە زۆرێک لە سکاڵای کارداران هەر لە سەرەتاوە شکست دەهێنێت، واتە پۆلیس تەنانەت وا تەماشا ناکات، کە گومان لە تاوان بکرێت.

ئەگەر لێکۆڵینەوەکان دەست پێ بکرێت، بە گشتی پاش چەندین ساڵ هێشتا هەر لە پڕۆسەکەدایە. یان پۆلیس بڕیاری داوە، کە کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکان بهێنێت یان بەرزی ناکاتەوە بۆ لای داواکاری گشتی.

"ڕێژەیەکی زۆری کارداران، کە مایەی خەمە، گێڕاویانەتەوە، کە هەواڵیان داوە سکاڵا تۆمار بکەن، بەڵام وەرنەگیراوە بۆ تاوتێکردن. هەندێ جار سکاڵاکە وەرگیراوە و گوتراوە، کە پەیوەندیت پێوە دەکەینەوە، بەڵام پاش چاوەڕوانییەکی دوور و درێژیش، هیچ نەبیستراوە."

لە یەکێک لە حاڵەتەکاندا کەسێکی قوربانیی کە زمانی نەدەزانی بە پارچەیەک کاغەزەوە چووبووە پۆلیس، کە بە ئینگلیزی لەسەری نووسرابوو "کە ئەو کار دەکات بەڵام موچەی پێ نادەن." لە ڕوانگەی پۆلیسەوە کێشەکە تەنها ناکۆکییە لەسەر مووچە.

"ئێمە زرۆ خەمباری ئەوەین، کە زۆرێک لە کارداران دەگێڕنەوە، کە لایەنی فەرمی بە بێ ئەرزشەوە تەماشای حاڵەتەکانیانی کردووە، کاتێک کارداران داوای بە هاناچوونیان کردووە."

بەشێک لە قوربانیان نەیانوێراوە لەسەر ئیستیغلال کردنەکە هیچ لایەک ئاگادار بکەنەوە، چونکە بە هەڵە پێیان وابووە، کە لێکۆڵینەوەی تاوان بە نێوچەوانیاندا دەمێنێتەوە و بە شێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر مۆڵەتی مانەوەیان دەکات.

خاوەنکارەکان دەکرێت پاداشتی پاکەوانەکان بکەن بەوەی کاری بەردەوامیان پێ بدات، ئەگەر درۆ بۆ لایەنە فەرمییەکان بکەن یان بە بێ دەنگی بمێننەوە، تا لەم ڕێگەیەوە مۆڵەتی مانەوە بەدەست بهێنن. لە هەمان کاردا ئەوانەی ئیستیغلال کراون، لە وەدەرنانیان لە وڵات دەترسن. بۆ نمونە لە ئێس ئێم سی حاڵەتی لەم شێوەیە بووە.

"ئەوە نیگەرانی زیاد دەکات، بە تایبەتی کە لەسەر ئیستیغلال کردنەکە سکاڵای تۆمار کردووە و پاش چەندین ساڵ کۆمپانیاکە هێشتا بە هەمان شێوە هەر بەردەوامە و کار دەکات. زۆرێک وا بیردەکاتەوە، کە ئەگەر هاتباوو بێدەنگ بوومایە، ڕەنگە ئیستا مۆلەتی مانەوەم هەبووایە." مارتیلا لە ڕیکو وا دەڵێت.

ئەو پێی وایە، کە گرنگە مۆڵەتی مانەوەی کاتی بدرێتە ئەوانەی قوربانی ئیستیغلالی کارکردنن، کە لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا خاوەن سکاڵان. ئەمە تەگەرەی بەهاناچوون کەم دەکاتەوە. لە ئێستادا مۆڵەتەکە تەنها ئەو کەسانە بەدەستی دەهێنن، کە لە کاتی کارکردندا بە بێ مۆڵەت لە وڵاتدا بوون.

مارتیلا پێی وایە، کە دەبێت دەست بەجێ مۆڵەتی مانەوە لەسەر بنەمای قوربانی بوون بە بازرگاکنی کردن بە مرۆڤە بدرێتە ئەوانەی پۆلیس گومان بکات قوربانین. ئەو دەڵێت، لە ئێستادا وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوە زۆر هێواش و بێ دڵنیاییە.

Burger King Kontula.

ئەمە لە گفتوگؤکانیش لەگەڵ پاکەوانەکان بە ڕونیدەردەکەوێ . یەکێک لە پاکەوانەکانی س م سێ ماوەی ساڵ ونیوێک چاوەڕوانیکردوە . چونکە فەرمانگەی کؤچ وکؤچبەران زوو لە کاتی خؤیا داوای لە پؤلیس نە کردوە ، ئاخؤ ئەم کەسە دەبێت ئامادە ببێت لە کاتی شەن و پؤکردنی تاوانی بازرگانی کردن بە مرؤڤەوە. ئەوکەسە ناچار کراوە کە لەسەر یارمەتی سؤسیال بژیێت ، چونکە مافی کارکردنی نیە.

پۆلیس ئیمکانیاتی پێویستی پێشکەش نەکراوە، کە بتوانیت لێکۆڵینەوە لەم تاوانانە بکات.بەپێی وتەی مارتیلا پۆلیس گەلێک هەن کە گرینگی بەم بابەتە دەدەن و ئامانجی زۆریشیان بەدەست هێناوە. بەڵام پسپۆڕبوون ‌هێشتا نەخراوەتە بواری بنیاتنانەوە.

" لە سەرەتای ساڵەوە لە پۆلیسی هێلسینکیدا گروپیک بۆ ئەم جۆرە تاوانانە هەبووە.ئەوە نیشانی داوە، کە پسپۆڕبوون سوودێکی زۆری هەیە و پێویستە. " مارتیلا دەڵێت.

کاتێک هەڵبژاردەکان کەمن، زۆرێک لەو قوربانیانەی جارێک لە ئیستیغلال کردن دەربازبوون،دووبارە دەبنەوە قوربانی هەامان چوارچێوە. مارتیلا لە ڕیکو وا دەڵێت. زۆرێک دەچێتە چەندین کۆمپانیا، کە ئیستیغلال دەکەن.

Rachid.

یەکێک لەوانەی بۆ ئەم بابەتە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام درا کرێکار بوو لە خزمەتگوزراییەکانی ئەس ئەم ئەس و بە پاککردنەوەی بورگێر کینگەکان لە پایتەخت و دەوروبەری دەستی پێکرد لە پاککردنەوەی ئێر مێ.

کەسەکە بۆ ماەوی چوار مانگ بە بێ مووچە کاری کرد. هەروەها ئەو کەسەی بردییە سەر کار، بە فێڵی ٢،٥٠٠ ئێوۆری لێکرد.

بەڕێوەبەری پاککردنەوەی ءیر ئێم ئەرمین سۆفتیک دەڵێت، کە ناتوانێت لێدوان بدات سەبارەت بە کۆمپانیاکە، لەبەر ئەوەی "کۆمپانیاکە لە ئێستادامایەپووچ دەرچوو."

هەروەها دیاردەکە دەچێتە ژێر زەوی. کاتێک لێکۆڵینەوەکان ناچنە پێشەوە و قوربانیەکان هەست دەکەن، کە بابەتەکانیان بە جددی وەرناگیرێت. ئەم قسەیە لە نێویاندا بڵاوبدەێتەوە و قوربانییەکان ناوێرن داوای بەهاناوەچوونەوە بکەن وە پێیان وانیە کە هیچ سودێکی هەبێت.

هەڵبەت پاکەوان هەمیشە دەتوانێت هەوڵ بدات مافەکانی لە ڕێگەی یاساوە بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەگەر سەندیکا یارمەتی نەدات، ئەوا مەترسی ئەوە هەیە، کە پاکەوان تێچووەیەکی زۆری دادگای بێتە سەر.

هەندێک لەو پاکەوانانەی داوای بەهاناوەچوونیان لە سەندیکای پیشەییە خزمەتگوزارییەکان (پام) کردبوو، هەست دەکەن بەوەی کە سەندیکا ئارەزووی یارمەتی دانی نەبووە.

کاتێک کە لەسەر ئیستیغلال کردنێکی جددیش هیچ جۆرە بەرئەنجامێکی نابێت، هەندێک لەو حاڵەتی مامەڵەی خراپی کرێکاران، کە زۆر جددی نیین، زۆر ئازادانە پیادە دەکرێن.

یەکێک لە نمونەکان ڕٶژی کاری دابەشکراوە، کە پاکەوان چەندین ڕٶژی درێژ لەسەر یەک کار دەکات. بە کردەوە کاتی ئازادی زۆر کەمە، بەڵام مووچەکە تەنها لەسەر بەشێکی کەمی پێ دەدرێت.

لە هەندێک لە کۆمپانیاکاندا مامەڵەی ڕەق لەگەڵ پاکەوانەکاندا دکەرێت. زۆرێک لە پاکەوانەکانی لێکتۆر باسیان لە بەرپرسەکەیان کردووە، کە هاواریان بەسردا دەکات و هۆشداری بێ بنەمایان دەداتێ. بەڕێوەبەری لێکتۆر نینا کایاڤۆ دەڵیت، کە هۆشداری تەنها لەسەر هۆکار دراوە و هیچی نەبیستووە سەبارەت بە مامەڵەی نائاساییانە.

K-Citymarket Malmi.

لە چاوپێکەوتنەکاندا یەکێک لە کۆمپانیاکان زۆر بەرجەستە دەبووەوە، کاتێک قسە لەسەر نزیکبوونەوە دەکرا لەسەر بردنی لە بەیندا.

خزمەتگوزارییەکانی سۆڵ یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی پاککرندەوە لە فینلاند. هێلسینگین سانۆمات چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەش پاکەوانی بیانی کردووە، کە لە کۆمپانیاکەدا کاریان کردبوو. یەکێک لەوانە بۆ ماوەی دوو ساڵ ئوتێلێکی پلەبەرزی لە ناوەندی شاری هێلسینکی پاک دەکردەوە. سەرەتا گرێبەستی کارکردنیان نەدابووە کەسەکە و ئەویش لە مافەکانی بە ئاگا نەبوو.

بۆ پاکردنەوەی ژوورێک پانززە خولەک لە بەردەستدا بوو. هەندێ جار پاککردنەوەکە مەحاڵ بوو لەو کاتی پێدراودا ئەنجام بدرێت، کەسەکە خۆی دەیگیڕایەوە. بەرپرسی نۆبەکەی پێ گوتبوو، کە ئەگەر لە ماوەی پێدارودا کارەکە ئەنجام نەدات، ئەوا لەو کاتەی دەچێتە سەری، مووچەی پێ نادەن.

کاتێک پیاوەکە نەخۆش کەوت، کۆمپانیاکە هیچ ئارەزوویەکی نەبوو مووچەی پێ بدات لە ڕۆژانی نەخۆشیدا. هەروەها لە مووچەی کەسەکەدا بەردەوام کەموکورتی هەبوو ، لە کاتژمێرەکان و کاری ئێواران و قەرەبووەکانی تر. ئەم جۆرە نمونەیە باوە.

بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییەکانی سۆڵ یوهاپێککا یۆرۆنێن دەلیت، کە بۆی سەختە باوەڕ بەوە بکات، کە لە کۆمپانیاکەدا لەو جۆرە کێشانە بوونیان هەبێت.

"بیانیانێکی زۆر لای ئێمە کار دەکەن، مەرج نییە ئەوان لە هەموو شتێک تێبگەن."

یەکێک لەوانەی بۆ ئەم بابەتە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام درا، پاکەوانێکی کامیرۆنی بوو و دەڵێت پاکەوانان لە کۆمەڵگای فینلاند نەبینراون. بە گشتی هیچ جۆرە سەرنجێکیان نادرێت و کارەکانیان هیچ نرخێکی بۆ دانانرێ. هەر بۆیە ئەم کەسە پێی وایە، کە خاوەنکارەکان هەست دەکەن، کە دەتوانن پاکەوانەکان بچەوسێننەوە بە بێ هیچ لێکەوتەو دەرئەنجامێک.

وێڕای یادگارییە ناخۆشەکان لە پەیوەند بە کاری هاوینە، کاروباری ئیبراهیم ئێستا باشترە. هەروەها پاکەوانەکانی تریش کە لە خزمەتگوزارییەکانی ئەس ئەم سی دەرچوون، ئێستا لە بارودۆخێکی باشتردان.

هەندێک لە ئەوان پەستن لەوەی کە هێشتا کۆمپانیا دەتوانێت بەهەمان شێواز بەردەوام بێت لە کارکردن، کؤمپانیای خزمەتگوزاری ئەس ئەم سی گرێبەستێکی نوێی بەدەستهێنا، ئەم جارەیان لە شارەوانی ڤانتا.

ئەم هاوینەش لە ڤانتا کاری خاوێنکردنەوە بە هەرزان ئەنجام دەدرێت.

هەست دەکەیت، کە ڕەنگە بووبێتیتە قوربانی ئیستیغلال کردن؟ لە ئێشکگری قوربانیانی تاوان یارمەتی وەردەگریت، بە بێ ئەوەی پیویست بکات ناوی خۆت بدەیت و بێ بەرانبەر. پەیوەندی بکە بە :

Pia Marttilaan, help@riku.fi tai +358406309669, Saara Pihlajaan +358406212443, tai Kati Iskalaan +358406201062.

Football news:

Casillas announced his retirement
De Gea has found a double-the coach of Scottish Ross County. In his team, 19% of the players are called Ross – even all the goalkeepers
Ancelotti on the recipe for winning the Champions League: unconsciousness of actions, luck and courage
Werder searches for talent using machine learning and predicts injuries from DNA
Langle about the match with Napoli: We have a very small advantage
Elvin Kerimov: in 2012, Utkin calls: I Read your text on Showsport, since September 1, you are fired
Willian is impressed with Arteta's desire to sign him to Arsenal, but has not yet decided where he will go